ھەینی، ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئارام محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارام محەممەدی" خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

بە دەسبەسەرکرانی محەممەد بێهرووزی، ژمارەی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە شنۆ گەیشتە چوار کەس

٦ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانە و گرووپییەکان لە شارەکانی کوردستان، چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەممەد بێهرووزی بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن…

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی لە شنۆ

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانە و گرووپییەکان لە شارەکانی کوردستان، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر…

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ئیبراهیم گوڵعەنبەر، برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئیبراهیم گوڵعەنبەر، برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی جیرۆفت لە سێدارەدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "ئەسعەد ئەمینی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت و "سامان فەخری" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی جیرۆفت لە پارێزگای کرمان جێبەجێ کرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی کاوە ئوستوار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کاوە ئوستوار" خەڵكی گوندی "عەباس ئاباد"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هێمن بەهرامی" و "سۆران ئەرشەد" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤