بەردەوامیی کۆکردنەوەی ماهوارە و هەڕەشە کردن لەهاووڵاتییانی کورد
لەدرێژەی رەوتی فشاری هێزە ئینتزامییەکان بۆسەر هاووڵاتییانی کورد لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هاووڵاتییانی روانسەری بەرەوڕووی هەڕەشەی دەستبەسەر کران و فشاری ئەو هێزانە بوونەوە.
لەدرێژەی رەوتی فشاری هێزە ئینتزامییەکان بۆسەر هاووڵاتییانی کورد لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هاووڵاتییانی روانسەری بەرەوڕووی هەڕەشەی دەستبەسەر کران و فشاری ئەو هێزانە بوونەوە.
رۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد پاش ئەوەی لە دادگای پێداچوونەی ئوستانی ئازەربایجانیی رۆژئاوادا حوکمی زیندانییەکەی پشتڕاست کرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان جاددەی ئیلام بۆ شاری مێهران، ژنە مامۆستایەکی کورد و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەست دا.
تەقینەوەی سۆبەی نەوتی لەناو ماڵی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت گیانی قوتابییەکی تەمەن ١٢ ساڵەی کوردی ستاند.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سۆمای سەربە شاری ورمێ لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
حەفتەی یەکەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی
ژنێکی کورد لە ئیلام، پاش ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ رفێندرابوو، لەماڵەکەیدا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.
لەدرێژەی نەبوونی سووتەمەنی لە قوتابخانەی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، قوتابخانەکانی ناوچەی تیکاب بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی ئەگەری داخرانیان لە ئارادایە.
دوو راوچیی ناوچەی دیواندەڕە بەشێوەیەكی نایاسایی دوو ورچیی دەستەمۆیان لەناوچەی چل چەمەی ئەو شارستانە راو كرد.
ئوستانی کرماشان لەپەیوەندی لەگەڵ ئاماری تەڵاق لە ئاستی ئێراندا بەپێی نێونجی زیادبوونی ئاماری تەڵاق پلەی یەکەمی هەیە.