چالاکێکی مافی مرۆڤی کورد بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا
چالاکێکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە لە شاری تەورێز حوکمی زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوەو بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.
چالاکێکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە لە شاری تەورێز حوکمی زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوەو بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دوو برای دانیشتووی شاری ورمێ بڕییەوە.
لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی مەهابادی لە تاڤگەی شەڵماشی شاری سەردەشت، بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی شەڵماش، لە ئاوەکەدا خنکا.
کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی مەریوانی لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری مەریوان بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
ماوەی چەند ساڵە خەڵکی شارەدێی رەحیم خانی بۆکان تووشی کێشەی بێ ئاوی هاتوون و کارێزی خۆشگێلدی کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و ئاوەدێریی گوندەکەیانە، وشک بووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٠ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
دووهەمین فێستیڤاڵی موسیقای "سنوورپارێزان"ی لەشارستانی سەرپێڵ زەهاو بە پێشكەش كردنی گۆرانی رەسەنی نەتەوەكانی ئێران بەڕێوە چوو.
بە وەرێخستنی دوو بنكەی كەڵك وەرگرتنەوەی (بازیافت)ی كەرەسە و پاشماوەكانی بیناسازیی لە شاری كرماشان، ئەو ئوستانە وەكوو پێشەنگی كارە ژینگەپارێزییەكان ناودێڕ كرا.
ئەشكەوتی قەڵایچی كە بەیەكێک لە جوانترین و دڵڕفێترین ئەشكەوتەكانی ئێران دێتە ئەژمار، بۆتە ئامانجی پلانی ناستاندارد و كاری بەردەوامی لۆدێڕ و بۆڵدێزێڕەكان لەرزەی خستۆتە پەیكەری ئەو ئەشكەوتەوە.
لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزی و خاوێن کردنەوەی سروشت و سەیرانگەکانی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژینگەپارێزیی شارەکانی پاوە، بۆکان و سەلاسی باوەجانی ژینگەی شارەکەیان خاوێن کردەوە.