یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سنە؛ لەیلا سەلیمی بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کارەکەی سزا درا

سزای دەرکرانی لەیلا سەلیمی، مامۆستای وانەی پەروەرشی و چالاکی سێنفیی مامۆستایان لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە بە دوو مانگ دوورخرانەوە لە کار گۆڕدرا.

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سزادران و دوورخرانەوەی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە

ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە بڕیاری لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی پەروەردە بە دەرکران و دوورخرانەوە سزا دران.

٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە سێ مانگ بەندکران سزا درا

ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی به بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی سزا درا

حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان" و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر محەممەدی" بە ٥ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ١٥…

١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

حەمید عەزیزی، مامۆستای قوتابخانەکانی کامێران دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حەمید عەزیزی، مامۆستای گوندەکانی "پاڵنگان" و "گازرخانی"ی کامێران پاش بانگکران بۆ حیراسەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤