راگواستنی زیندانییەكی سیاسیی كورد لەمەهابادەوە بۆ بۆكان
زیندانییەكی سیاسیی كورد لەزیندانی ناوەندی مەهابادەوە بۆ زیندانی شاری بۆكان راگوێزرا.
زیندانییەكی سیاسیی كورد لەزیندانی ناوەندی مەهابادەوە بۆ زیندانی شاری بۆكان راگوێزرا.
لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری پاوە تەرمی ژنێکی ئیفلیجی تەمەن ٨٠ ساڵ لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەی گاز لەشاری مەهاباد ٢ مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا و ٧ی دیكەش بە توندی بریندار بوون.
کتێبێکی تایبەت بە موسیقا و ئاوازی کوردی، لەلایەن فەرهەنگسەرای نەکەرۆزەوە لەشاری سەقز چاپ و بڵاو کرایەوە.
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و ورمێ لە خاڵە سنوورەییەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بریندار کران.
مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری روانسەر هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.
كچێكی تەمەن ١٧ ساڵە لەجوانڕۆ دوای تێپەڕینی یەك حەفتە لە هەوڵی خۆكوژییەكەی، گیانی لەدەست دا.
پەنابەرانی سیاسیی کورد لەوڵاتی تورکیا خوازیاری وڵامدانەوەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ دۆخی پەناخوازیی خۆیان بوون.
كێشە و هەڕەشەی بە بیابان بوون لەبەشێكی گەورەی ئوستانی ئیلام وای كردووە، كە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ترسی چۆڵكردنی شوێنەكەیان لا زیاتر بێت.
بەشێک لە رەز و دارستانەکانی کێوی بەمۆ لەسنووری سەرپێڵ زەهاو و هەرێمی کوردستان ئاگری گرتووە و ناوەندە پێوەندیدارەکانیش هیچ هەوڵێکیان بۆ کووژاندنەوەی ئاگرەکە نەداوە.