کوژرانی سێ مەئمووری هێزی ئینتزامی لە سەلاسی باوەجانی
سێ کەس لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی لە شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی دەستڕێژیی چەکدارانی نەناسراودا کوژران.
سێ کەس لە مەئموورانی هێزی ئینتزامی لە شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی دەستڕێژیی چەکدارانی نەناسراودا کوژران.
ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵەی کوردی خەڵکی ناوچەی روانسەر، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
حوکمی زیندانی کرانی مەسعوود شەمسنژاد پارێزەری کوردی خەڵکی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانەوە، پەسند کرا.
تێكهەڵچوونی چەكدارانە لەنێوان هێزەكانی سوپای پاسداران و پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) لەكامیاران، كوژرانی ٧ كەسی لە هەر دوو لا لێكەوتەوە.
زیندانییەکی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە بارودۆخی خراپی نێو زیندان و هەڵسووکەوتی نەشیاو هەڵاواردنکارانەی بەرپرسانی زیندان، لێوەکانی هەڵدوری.
هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شارەكانی مەهاباد و بۆكان دوو هاووڵاتیی كوردیان دەستبەسەر كرد، كە یەكێكیان هونەرمەندو مامۆستای قوتابخانەیە.
لە کاتێکدا رۆژانە هەواڵی بەتاڵانچوونی ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری رێژاو لە میدیاکاندا دەنگ ئەدەنەوە، بەرپرسانی حکوومەتی خۆیان لە ئاشکرا کردن و پشتڕاست کردنەوەی هەواڵەکەی دەبوێرن.
تێكهەڵچوونێکی چەكداریی نێوان هێزەكانی سەر بە سپای پاسداران و چەند كەسێكی چەكدار لەكامیاران، كوژرانی چوار ئەندامی ئەو ناوەندە نیزامییەی لێكەوتەوە.
زیاتر لە ٢٠ کەس فەرمانبەری بازاڕچەی سنووریی پەرویزخان لە ئوستانی کرماشان، بەهۆی "گەندەڵی ماڵی"یەوە دەستبەسەر کران.
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی پووشپەڕی ١٣٩٣