لەکرماشان، پژاندنی ئەسید ٨ کەسی کردە قوربانی
لە یەکێک لەشوێنەکانی گواستنەوەی موسافیرانی ناوشاری کرماشان، ٨ هاووڵاتیی کورد بەهۆی پژانی ئەسیدەوە بریندار بوون.
لە یەکێک لەشوێنەکانی گواستنەوەی موسافیرانی ناوشاری کرماشان، ٨ هاووڵاتیی کورد بەهۆی پژانی ئەسیدەوە بریندار بوون.
ئاماری تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان رۆژ لەدوای رۆژ لە وڵاتی ئێران و بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان روو لە زیادبوون دەکات و ئاماری تووشبووان بە ماددەی هۆشبەر لە ئوستانی ورمێ ٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
گرووپی شاخەوانیی ئوستانی كوردستان بە نیشانەی پشتیوانی لە خەڵک و لێقەوماوانی شنگال و کووبانی، لووتكەی چیای دەماوەندیان بڕی و چەند چالاكییەكیشیان ئەنجام دا.
بە هۆی ئاگركەوتنەوەیەک لەناوچەكانی كامیاران زیاتر لە دە هێكتار لە دارستان و لەوەڕگەكانی ئەو شارستانە بۆ ماوەی ٤٨ كاتژمێر لەئاگردا سووتا.
هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوجانییان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و برینداریان کرد.
شاخەوانانی نەغەدەیی بە چالاکییەکی شاخەوانی بۆ سەر چیای "باوەسەن"، پشتیوانیی خۆیان لە ئاوارە و لێقەوماوانی شنگال و بەتایبەت منداڵانی کوردی ئیزەدی دەربڕی.
رۆژنامەنووسیکی کورد لە شاری سنە، هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو رۆژنامە نووسە ئەمریکاییە دەربڕی، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە سەر بڕدرا.
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران، بە مەبەستی بەرنگاربوونەوە هێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کۆمەلێک لە پێشمەرگەکانی خۆی رەوانەی بەرەکانی شەڕ لەگەڵ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کرد.
پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵەی خەڵکی پیرانشار، بەهۆکارێکی ناڕوون هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
لەمانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییدا، ٩ كرێكاری خەڵكی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بە هۆی روودای كارەوە بوونەتە قوربانی و لەنێو قوربانییەكانیشدا منداڵێكی كار وەبەر چاو دەكەوێ،كە بەهۆی تەقینەوەی كارگەیەك گیانی لەدەست داوە.