دوو لاوی کورد لە گۆلی زرێباردا خنکان و لاوێکی سەقزیش لە ئاودا خنکا
دوو لاوی کوردی خەڵکی مەریوان، و لاوێکی سەقزیش لە بەنداوی لەگزیدا کە بە مەبستی مەلە کردن چووبوونە ناو ئاوی گۆلی زرێبار، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردندا خنکان.
دوو لاوی کوردی خەڵکی مەریوان، و لاوێکی سەقزیش لە بەنداوی لەگزیدا کە بە مەبستی مەلە کردن چووبوونە ناو ئاوی گۆلی زرێبار، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردندا خنکان.
هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەردەشت، سەرەڕای کوشتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەران، ٤ ئەسپی کۆڵبەرانیشیان بە زیندووی ئاگر تێبەردا.
لە درێژەی کوشتن و بریندار کردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و کۆلبەرانی سەر سنوور بە دەستی هیزەکانی سوپای پاسداران، کۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەدەسی چەکدارانی سوپای پاسداران بووە قوربانی.
لە ئەگەری بەردەوامیی قەیرانی گۆلی ورمێ و سەرهەڵدانی تۆفانی خوێ، دانیشتوانی گوندەکانی سێ ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات، دەبێ زێدی خۆیان چۆڵ بکەن.
لەماوەی یەك حەفتەی رابردوودا لە ئەستانەكانی كرماشان و ئیلام ژمارەیەكی بەرچاو لەئاسەوارە مێژوویی و ژێر خاكییەكان، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە بە تاڵان بردراون.
ناوی زیندانیانی بەندی سیاسیی زیندانی مەهاباد، کە بە تاوانی لایەنگری لە حیزبە کوردییەکان، چالاکیی مەدەنی، کرێکاری و رۆژنامەنووسی دەستبەسەر کراون لە دوو توێی راپۆرتیکدا بڵاو دەکرێتەوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی سایین قەڵا لەئەستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا چوار هاووڵاتیی كوردی دەستبەسەر كرد.
دوای فشارێكی زۆری ناوەندە مافی مرۆڤییەكان، لێپرسراوانی زیندانی ورمێو ناوەندە ئەمنییەكان رێگەیان بە چارەسەریی پزیشكی بە كەیوان داودی زیندانی سیاسیی كورد دا.
لوقمان و زانیار موردای دوو زیندانی سیاسیی كورد لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج، بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەیان جارێكی دیكە دادگایی كرانەوە.
کۆکردنەوی دیشی ماهوارە لەلایەن ناوەندە نیزامییەکانەوە لە سەرتاسەری ئوستانی کرماشاندا رەوتێکی خێراتر بە خۆیەوە دەگرێت.