چەوساندنەوە و بێبەری کردنی كرێكارانی بەنداوی سەردەشت لە مافەکانیان
كرێكارانی بەنداوی(وزەخانەی) " كۆڵەسە" لە سەردەشت ناچار كراون كە بەبێمووچە و هەقدەست کارەکانیان بکەن.
كرێكارانی بەنداوی(وزەخانەی) " كۆڵەسە" لە سەردەشت ناچار كراون كە بەبێمووچە و هەقدەست کارەکانیان بکەن.
كەمپەینی پشتیوانی لە ئاوارەكانی شنگال و کۆبانی لە كوردستان گشتگیرتر بۆتەوە و هاووڵاتییانی كورد بە ناردنی یارمەتیی وەكوو خۆراک، پارە و كەلوپەلی پێویست پێشوازییان لە كەمپەینەكە كردووە.
پاش تێپەڕینی زیاتر لە ١٠ رۆژ لە هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاووڵاتیی کورد، رۆژ لە دوای رۆژ رەوشی لێقەوماوانی شنگال و گوندەکانی دەوروبەری بەرەو خراپتر بوون دەچێت.
لاوێکی دیکەی کورد كە لەناوچە سنوورییەکانی پیرانشار سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئەو شارەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
بەرموور: حەفتەی سێیەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی
کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتییان و کۆڵبەران بەدەستی هیزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچە کوردنشینەکان بەردەوامە ولەچەند رۆژی رابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی پیرانشاردا، دوو کەس بوونەتە قوربانی.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان بە بیانووی هەبوونی چەک چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی قەرەمووسالی و بێڕێزی و سووکایەتییان بە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە.
یەکێک لە زیندانییە سیاسییە کوردەکان، کە بۆ زیندانێک لە باشووری ئێران دوور خراوەتەوە، مانی لە خواردن گرتووە.
کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە ماوەی ٤٥ رۆژە لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
دوو ژنە هونەرمەندی کورد کرماشانی لە کافەی مەهتاب ئەو شارە، پیشانگەیەکیان لە بەرهەمەکانی خۆیان کردەوە.