سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونە قوربانی
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و ورمێ، بە توندی بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، سێ کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و ورمێ، بە توندی بریندار بوون.
بەرپرسێكی باڵای حکوومەتی ئیسلامی لەئوستانی كوردستان، دژایەتیی لەگەڵ زۆربوونی رێژەی كۆنسێرتەكان و نەگونجانیان لەگەڵ دەقە ئایینییەكان دەربڕی.
ژمارەیەک لە مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقز، لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ناڕەزایەتییان بە کارکرد و هەڵسووکەوتی بەریرسی ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی شاری سەقز دەربڕیوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەی مەهاباد بەنیشانەی رێزگرتن لەسروشت چالاكی نەمام چاندنیان بەڕێوە برد.
دامەزرێنەرانی كەمپەینی "کۆبانی بە تەنیا جێ مەهێڵین" بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک، بە مەبەستی پشتیوانی لەخەڵكی کۆبانی، مانگرتنیان راگەیاند.
چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، کە بەهۆی فشاری دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتبوو، داراییەکەی دەستی بەسەردا گیرا.
هیزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی دێولان چوونەتە ماڵی باوكی ئەنوەر حوسێن پەناهی و ئەو بنەماڵەیەیان خستۆتەژێر لێكۆڵینەوە و بێرێزی پێكردن.
لەماوەی یەک حەفتەی رابردوودا دووهەمین لاوی جوانڕۆیی هەوڵی خۆکوژیی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
خوێندکارێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە شاری مەریوان، پاش ٢٠ رۆژ دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعات، رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی روانسەر، لە کاتی کارکردندا و بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.