کرماشان/ یادی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد بەرز راگیرا
لەسەر گڵکۆی یەکێک لە ناسراوترین هونەرمەندانی مۆسیقای کوردستان، کۆڕێک بە بۆنەی نۆزدەیەمین ساڵڤەگەری کۆچی دواییەکەی بەڕێوەچوو.
لەسەر گڵکۆی یەکێک لە ناسراوترین هونەرمەندانی مۆسیقای کوردستان، کۆڕێک بە بۆنەی نۆزدەیەمین ساڵڤەگەری کۆچی دواییەکەی بەڕێوەچوو.
هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی بووعەلی لە شاری مەریوان، ئەمجارەیان گیانی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵەی کوردی ستاند.
خۆپیشاندانی پشتیوانیكردن لەكۆبانی، وەكوو شارەكانی دیكەی كوردستانی ئێران دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەكان و هەڕەشە كردن لە بەشداربووانی لێكەوتەوە.
دوو ژنە شاعیر و چالاکی فەرهەنگیی کورد لە شاری سنە، بەهۆی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری سنە بۆ پشتیگیری لە خەڵکی کۆبانی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
لەیەكێک لەپاركەكانی ئیلام رۆژی جیهانیی منداڵان بە وتنەوەی دروشمی" سڵاو، من منداڵم" و یاری كۆلارە( بادبادک) بەڕێوە چوو.
رۆژنامەنووس و سەرنووسەری ماڵپەڕی شارنیوز لە شاری سەقز، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێکی رەخنەیی لەسەر هێزی ئینتزامی و پۆلیس، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە راگوێزرا.
زیاتر لە ١٢ شاری كوردستانی ئێران شایەتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بە نیشانەی پشتیوانی لە خۆراگری كۆبانی، بوو.
لەناوچە سنوورییەكانی شاری مەریوان كۆڵبەرێكی كورد لەپێناو دابین كردنی بژیوی ژیانیدا بە گولـلەی هێزە ئینتزامیەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار بوو.
هاووڵاتیانی شاری مەریوان بەنیشانەی مەحكووم كردنی هێرشی گرووپی "داعش" بۆسەر كۆبانی خۆپیشاندانێكی هێمنانەیان وەرێخست كە ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن هێزی ئینتزامی و سپای پاسدارانەوە هەوڵی بڵاوەکردنی درا.
حەفتەی دووهەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی