بەرموور (٣٠): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەکانی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی
حەفتەکانی یەکەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی
لە جەنگەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کوردستانی رۆژئاوا و هێرشی چەکدارانی خەلافەتی ئیسلامیدا، لە شاری کوردنشینی دێرک، لە ئوستانی حەلەب، شانۆیەک لەژێر ناوی "راستیی ژیان" نمایش کرا.
دوابەدوای دانانی بەرپرسی نوێی ئیدارەی وەرزش و لاوانی شارستانی بانە، ژمارەیەك لە وەرزشكارانی بە پێشینە، راهێنەر و ناوبژیوان نامەیەكی ئێعترازییان بۆ لێپرسراوی گشتیی ئەو ئیدارەی لە ئوستانی كوردستان ناردووە.
بڵاڤۆکێکی فەرهەنگی ـ کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک کە تەنیا لە سەدا ١٠ی بابەتەکانی کوردی بن، مۆڵەتی چاپ و بڵاو کردنەوەی پێدرا.
یەکێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی ئیلام لە بەرزایی ١٥ میترییەوە خۆی فڕێ دایە خوارەوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەربازێكی پەێڕەوی ئایینی یاری بە هۆی "كەمتەر خەمی لە ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەكان" لە پادگانێكی نیزامی لە سەرپێڵی زەهاو گیانی لەدەست داوە.
وەرزێڕە کوردەکانی ناوچەی روانسەر لە ئوستانی کرماشان، لە ئەمساڵدا تووشی قەیرانی نەبوونی بنەتووی گەنم هاتوون و لایەنە پەیوەرندیدارەکان هیچ مشوورێکیان لەو قەیرانە نەخواردووە.
شوانكارەییەک لەناوچەی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مێنە چێنراوەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كوردستان، بریندار بوو.
بەهۆی پێکدادانی کامیۆنێکی بارهەڵگر لەگەڵ ماشێنی هێنان و بردنی قوتابییان لە شاری سەرپێڵی زەهاو ٥ قوتابیی کورد گیانیان لەدەست دا.
٤ هاووڵاتی لە زیندانی ورمێ، کە ٣ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دران.