شوێنی راگیرانی دوو چالاکی مەزهەبیی کورد، پاش سێ مانگ دەستبەسەری ناڕوونە
دوو چالاکی مەزهەبیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش سێ مانگ دەستبەسەرکران، هەتا ئێستا هۆکار و شوێنی دەستەبسەرکرانیان روون نەبۆتەوە.
دوو چالاکی مەزهەبیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش سێ مانگ دەستبەسەرکران، هەتا ئێستا هۆکار و شوێنی دەستەبسەرکرانیان روون نەبۆتەوە.
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵكی شارەکانی بۆکان و مەهاباد لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
چالاكانی ژینگەپارێزی و ژمارەیەك لەهاووڵاتییانی شاری پاوە لە چالاكێكی سەمبولیكدا بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، دەستیان بە چاندنی بەڕوو كردووە.
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە نزیک شاری کامیاران و پاش راوەدوونانی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بووە قوربانی.
كرێكارێكی كوردی دێهلوڕانی كە بەشێوەی وەرزانەش كار دەكات بە كێشەی ئابووری و پشتیوانی نەكردنی لەلایەن ناوەندە دەوڵەتییەكانەوە، توانای بەخێو كردنی منداڵەكانی نییە.
دوو چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد لە بۆکان، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی لقی ٣ی دادگای ئیقلابی تارانەوە لێپرسینەوەیان لێکرا.
شۆرای فەرهەنگیی زانکۆی رازیی کرماشان، دژایەتیی خۆی لەگەڵ سێ ئەنجومەنی فەرهەنگی و هونەری لەو زانکۆیەدا دەربڕی.
لەدرێژەی فشارەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستانی كوردستان بۆ سەر هاووڵاتییانی كورد، سێكەس لە ئەندامانی مەكتەب قورئان لە كوردستانی ئێران بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە.
زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، پشتیوانیان لە داخوازیی زیندانیانی مانگرتووی زیندانی کاروونی ئەهواز کرد.
ژمارەی چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و هەروەها کسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان کە پێداگری لەسەر نەبوونی گۆڕانکاری لە دۆخی مافی مرۆڤ لە دەولەتی رۆحانیدا دەکەن، رووی لە زیادبوونە.