٥ ئەندامی شۆرای شاری کامیاران بە زیندان و لێدانی قامچی حوکم دران
٥ کەس لەئەندامانی خولی چوارەمی شۆرای شاری کامیاران بە تاوانی گەندەڵی ماڵی لەلایەن دەزگا قەزاییەکانەوە بە ٥٠ ساڵ زیندان و لێدانی قامچی حوکم دراون.
٥ کەس لەئەندامانی خولی چوارەمی شۆرای شاری کامیاران بە تاوانی گەندەڵی ماڵی لەلایەن دەزگا قەزاییەکانەوە بە ٥٠ ساڵ زیندان و لێدانی قامچی حوکم دراون.
ژمارەیەکی بەرچاو سمۆرەی دەگمەن کە ویستراوە لەلایەن بازرگانانەوە کاسبی پێوە بکرێت، لە ئۆستانی کوردستان دەستی بەسەردا گیرا.
لەبەرەبەری بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی بیژەن کامکار لەمەهاباد، هونەرمەندێکی کورد بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
خاوەنکارێکی ئابدانانی هەلی کار کردنی بۆ ١٦ ژنی کورد لەو شارەدا رەخساندووە.
تەقە و دەستڕێژی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەناوچە سنوورییەکانی سەردەشت گیانی کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن ٤٥ ساڵی ستاند.
یەکێک لەبەڕێوەبەرانی حکوومەتیی وێرای هۆشداری دان سەبارەت بە لەناوچوونی داربەڕووەکانی کوردستان راشیگەیاندووە، هەوڵەکان لەمەڕ پێشگرتنی لەناو چوونی دارستانەکانی زاگرۆس تەنیا وەکوو بیرۆکەیەکی لێهاتووە.
لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی کوردی ناوچەی بانە کە پێشتریش هەوڵی خۆکۆژی دابوو، بە بڕینی شادەماری دەستی خۆی کوشتووە.
نەبوون و کەمی بودجە لەشارەکی سەنعەتی ئیلام بووەتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ٢٠٠ کرێکاری خاوەن پیشە لەکەرتە بەرهەمهێنەرەکاندا چارەنووسی کارەکانیان ناڕوون بێت.
هاووڵاتییانی کوردی خەڵكی گوندەکانی دەورووبەری کارخانەی سیمانی ئیلام، بەهۆی تەپ و تۆزی لە رادەبەدەری ئەو کارخانەیەوە، گوندەکانیان چۆڵ دەکەن.
دوو خوێندکاریی خەڵکی شارەکانی کامیاران و ورمێ لە تاقیکارییەکانی دوکتورای ساڵی ٩٤، پلەی یەکەمیان لەئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.