پێنجشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هەرسین؛ کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی هەرسین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی"…

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ باران ساعدی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، باران ساعدی، چالاکی مەدەنی و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

سینا دەشمیر لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سینا دەشمیر لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و خەڵکی گوندی "گەزگەسک"، سەر بە شاری پیرانشار لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامێران

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مامۆستا محەممەدمیرزا ڕەحمانی"، "مووسا تابعی"، "جەبار ئیبراهیمی" و "هێمن ئیبراهیمی" خەڵکی کامێران، هەتا ئێستا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە دەسبەسەرن و سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا…

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژن لەلایەن دایکی مافخوازی ڕامین فاتحییەوە

دایکی مافخوازی ڕامین فاتحی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە بەدەستەوەگرتنی وێنەیەکی ڕامین فاتحی و قاپێک کە ڕامین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن پێشتر پێشکەشی دایکی کردبوو، ڕۆژی جیهانیی ژنی بەرز ڕاگرت.

٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ ئەمیر فەقێ نێردرایە مورەخەسی

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەمیر فەقێ، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی نەغەدەوە نێردرایە مورەخەسی.

١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە