یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

داواکاریی پێڕاگەیشتنی دووبارە بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕەت کرایەوە

١٨ی ڕێبەندان؛ ئەمیر ڕەئیسییان، پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند کە داواکاریی پێڕاگەیشتنی دوبارە بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕۆژی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم بڕیارە ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان بە…

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

دێولان؛ پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پووریا ئەحمەدی، برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ دێولان
کوردستان

کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

ئەحمەد حەسەنزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی پووریا ئەحمەدی، برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی پووریا ئەحمەدی، برازای شادمان ئەحمەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و چالاکی بواری ژنانی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی شەش میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ سنە