سنە؛ بێنیامین ڕەحیمپوور، بە ساڵێک بەندکرانی داسەپاو سزا درا
بێنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە یەک سڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
بێنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە یەک سڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، تەحسین دادڕەس، کاوە دەستان و چالاک پیرووزی، لە دەسبەسەرکراوانی نەورۆزی ١٤٠٤ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کران.
ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "محەممەدعەلی ئازەری" کوڕی مەولوود خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کوورش فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "کانیڕەش" بانگی ئیدارەی ئەماکنی هێزی ئینتیزامیی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مستەفا هۆژەبری" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی سدیق، خەڵکی گوندی "قوڵیان" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵات حوکمی لەسێدارەدانی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵكی گوندی "سگریک" سەر بە شاری چاڵدێرانی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مەولوودیان" خەڵکی گوندی "کارێزەی سەردار" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فواد کشاوەرز، گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەیلا پاشایی و باران ساعدی، دوو چالاکی بواری ژنان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسلاح و تەربییەتی سنە ئازاد کران.
لە ماوەی دوو ڕۆژدا (٢ و ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤) سەرجەم شەش هاووڵاتیی کورد و چالاکی مەدەنی لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.