لەسێدارەدانی نهێنیی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو بە بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی و لە شوێنێکی نادیار
شەوی دووشەممە یەکی بانەمەڕی ١٤٠٤، هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسداران، هەواڵی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی حەمید حوسێننژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسیی کوردی بە بێ ئاماژە بە شوێن و ڕێکەوتی جێبەجێکردنی سزاکەی بڵاو کردەوە.







