درێژەی مانگرتنی کرێکاران بۆ وەرگرتنی حەقدەستی وەدواکەووتویان بەردەوامە
نزیک بە ٥٠ کرێکاری شارەداری کۆزەران سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی وەرنەگرتنی حەقدەستی چەند مانگەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
نزیک بە ٥٠ کرێکاری شارەداری کۆزەران سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی وەرنەگرتنی حەقدەستی چەند مانگەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیسبەت بارودۆخی لانیکەم هەشت زیندانی مانگرتوو بە تایبەت دوو چالاکی سیاسی کورد لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە جیددی نیگەرانی خۆی دەربڕی.
لە ژێر گوشاری هیزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی لە شاری مەهاباد، کرێکارانی ناوەندی پیشەی کشت و سەنعەتی ئەو شارە کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە وەرنەگرتنی حەقدەستی ١٦ مانگەیان، مانیان گرتبوو، خێوەتەکانیان کۆکرایەوە.
ڕەخنەی هەواڵنێرێک لە خراپیی بەڕێوەبەریی دامودەزگای دەوڵەتی لە شاری ورمێ، بانگهێشت کرانی بۆ دادگای بەدواوە بوو.
شیرکەتێکی کێڵگەی پەلەوەر و کشت وکاڵی هەوڵی وەدەرنانی لانیکەم ٢٠ کرێکاری وەرزیی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دا.
دوو منداڵ لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی یاری کردن لە ئاودا خنکان.
هاجەر پیری چالاکی سیاسیی کورد لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتیی زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز، بە جیایخواز و تێرۆریست ناوی دەبن.
سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان پاش بانگهێشت کردنی چالاکێکی مەدەنی، بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو هاووڵاتییەی دەستبەسەر کرد.
بە ئێعدام کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە باکووری ئێران لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ڕێژەی ئێعدامییەکانی ئەمساڵی زایینی گەیشتە ١٥ کەس.