محەممەد نەزەری: داواکارییەکانی سەعید شێرزدا جێبەجێ ناکرێت
محەممەد نەزەری، یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کوردستان لە نامەیەکدا هۆکاری شکاندنی مانگرتن لە خواردنی سەعید شێرزادی بۆ ڕای گشتی ڕوون کردەوە.
محەممەد نەزەری، یەکێک لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کوردستان لە نامەیەکدا هۆکاری شکاندنی مانگرتن لە خواردنی سەعید شێرزادی بۆ ڕای گشتی ڕوون کردەوە.
٢٠ زیندانیی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج پشتیوانیی خۆیان لە سەعید شێرزاد چالاکی سیاسیی کورد کە ماوەی ٣٨ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە، دەربڕی.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری مەریوان، لە باکووری ئێران لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداوی کار بووە.
پێشێلکردنی مافی سەرەتایی کرێکاران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، بووەتە هۆی نیگەرانی سەرەکیی چالاکانی کرێکاری و کرێکاران و ڕۆژانە هەواڵدەرییەکان ڕاپۆرتی جۆراوجۆر لە مەڕ پێشێلکردنی داوا سەرەتاییەکانی کرێکارانی کورد بڵاو دەکەنەوە.
هێزە ئەمنیەتییەکانی وڵاتی تورکیە لە شاری ماردین، دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی پارێزگای کرماشانیان ڕفاندوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەو وڵاتە بە ناڕوونی ماوەتەوە.
هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بە بەشداریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی_قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەسێدارە درا.
مانگرتن لە خواردنی چالاکێکی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج پێی نایە سی و حەوتەمین ڕۆژ.
هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کرد کە لەو ڕووداوە دا ٥ هاووڵاتیی بە توندی بریندار بوون.
نزیک بە ٥٠ کرێکاری شارەداری کۆزەران سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی وەرنەگرتنی حەقدەستی چەند مانگەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیسبەت بارودۆخی لانیکەم هەشت زیندانی مانگرتوو بە تایبەت دوو چالاکی سیاسی کورد لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە جیددی نیگەرانی خۆی دەربڕی.