ڕنوو گیانی سێ کرێکاری کوردی ئەستاند
لە دوو ناوچەی جیاجیا لە شاخەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ٣ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەرەسی ڕنوو گیانیان لەدەست دا.
لە دوو ناوچەی جیاجیا لە شاخەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ٣ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەرەسی ڕنوو گیانیان لەدەست دا.
لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٧ هاووڵاتی لە پاریزگای کوردستان بە هۆی بەکارهێنانی ماددەی سڕکەر گیانیان لەدەست داوە.
مامۆستایەکی زانستە پەیوەندییەکان ڕایگەیاندووە کە؛ "بەداخەوە هەڵوێستی ڕۆژنامەنووسان لە پارێزگای ورمێ سەبارەت بە دیمەنی خەمهێنەری مەرگی کۆڵبەران بەرچاو تەنگانە بووە".
بە کۆکردنەوەی چەندین بەڵگەی دەستنووس، دیوانی شاعیری ناوداری کورد بێسارانی، چاپ کرایەوە.
یەکێکی دیکە له کۆڵبەرەکانی سەردەشت کە کەوتبووە ژێر هەرەسی ڕنوو گیانی لەدەست دا و ڕێژەی کوژراوانی ئەم ڕووداوە گەیشتە ٤ کەس.
بارینی بەفر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرەڕای خەساری گیانیی هاووڵاتییانی کورد، بووەتە هۆی کەوتنی زیاتر لە ٦٠ دارتێلی کارەبا و بەو بۆنەوە هێندێک لە گوندەکانی کوردستان کارەبایان لێ بڕاوە.
بە هۆی بارینی بەفر و هەرەسی ڕنوو لە شاری سەردەشت، ٣ کۆڵبەر لە گوندی "بێورانی سەرێ"ی سەر بەو شارە، بوونە قوربانی.
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆڵێکی بەفر و سەرما پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتۆتەوە و بووەتە هۆی داخرانی زۆربەی قوتابخانەکانی ئەو چوار پارێزگایە.
بەرپرسی گشتیی بیاڤی پەروەردەی فیکریی پارێزگای کرماشان، باسی لە سەرکەوتنی منداڵێکی خەڵکی شاری کرماشان، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی وڵاتی بۆلغارستان، کردووە.
بە هۆی شەپۆلی بارینی بەفر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دوو شاخەوانی کورد لە بەرزاییەکانی قوڵقوڵەی شاری سەقز گیانیان لەدەست دا.