بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان منداڵێک لە شاری دێزفول کوژرا
تەقەی مەئموورانی ئینتزامیی لە ئەنجامی ڕاودوونانی چەند تاوانبارێک لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری دێزفول، کوژرانی منداڵێکی لێ کەوتووەتەوە
تەقەی مەئموورانی ئینتزامیی لە ئەنجامی ڕاودوونانی چەند تاوانبارێک لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری دێزفول، کوژرانی منداڵێکی لێ کەوتووەتەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن لقی یەکی بەڕێوەچوونی تاوانەکانی کەیفەری دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری شنۆ حوکمی دەسبەسەر داگرتنی ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی پەسەند کرد.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بۆ شاری کەرکووکی بە هێرش دژی خەڵکی کوردستانەوە ناوزەد کرد.
شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان بەیاننامەیەکی لە بارەی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حەشدی شەعبی بڵاو کردەوە.
میدیاکانی سەر بە حکوومەتی ئێران بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو و سیستماتیک لەبارەی بارودۆخی کەرکووک هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەەوە.
کرێکارێکی ئیزوگامی یەکی مەسکەنی مێهر لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان تووشی ڕووداوی کار هات.
لە ئەنجامی ڕاودوونانی کاسبکارێکی کورد لە لایەن ھێزە ئێنتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، شەڕ و لە نێوان خەڵک و ھێزە ئینتزامییەکان ھاتە ئاراوە.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، داوای ئازاد کردنی بە پەلەی محەممەد نەزەری کرد.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەردەشت بریندار کرا.
لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کارگەکانی شاری کرماشان ١٦٠ حاڵەتی کار ڕوویداوە.