زیندانییەک لە پێش چاوی خەڵک لە خۆی ئێعدام کرا
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆی و لە پێش چاوی خەڵک زیندانییەکی لە سێدارە دا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆی و لە پێش چاوی خەڵک زیندانییەکی لە سێدارە دا.
بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤی لە دەورانی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرکۆماری پێشووی حکوومەتی ئێران وەبیر ناوبراوی هێنایەوە.
دادگای ئینقلابی شاری سنە، حوکمی ئێعدامی حەبیبوڵڵا لەتیفی زیندانیی سیاسیی کوردی، بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕی.
کرێکارانی شیرکەتی "مانیزان"ـی شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان، ماوەی ٦ مانگە لە لایەن بەڵێندەرانی ئەو شیرکەتەوە، مووچەیان پێ نەدراوە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، لە کاتی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەست و لاقی شکا.
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی "ڕێپێوان لەمەڕ دۆسییەی خۆکوژی فەریناز خۆسرەوانی"، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بۆ ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت بڕیەوە.
دوو هاووڵاتیی کورد، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.
زیندانییەکی کورد، خەڵکی شاری ماکۆ، سەر بە پارێزگای ورمێ، کە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.
وەرزشوانانی کورد، لە کێبڕکێی جیهانیی وەرزشە ڕەزمییەکان، کە لە شاری ئیستامبوول لە وڵاتی تورکیەدا بەڕێوە چوو، سەرکەوتنیان بە دەست هێنا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ٥ زیندانیی بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئێعدام کرد.