هاووڵاتییەکی کورد پاش دوو جار بانگهێشت کردن دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە پاش دوو جار بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە پاش دوو جار بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئەیوان لە بەردەرگای فەرمانداری ئەو شارە هەوڵی خۆسووتاندنی دا.
بە هۆی هەڵەی پزیشکیی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت منداڵێکی کۆرپەی یەک ڕۆژه لە نازی دایکی بێبەش بوو.
باوکی چالاکێکی سیاسی، کە حەوتووی ڕابردوو لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، دەسبەسەر کرابوو، بە دەست و سەر شکاوی ئازاد کرا.
سەعید شێرزاد، زیندانیی سیاسیی کورد لە نامەیەکدا ڕایگەیاند، کە محمەممەد نەزەری لەو پەڕی بێدەنگی و بێکەسیدا بەرەو مەرگ هەنگاو هەڵدەگرێت.
هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٥ ساڵ زیندانی بوون لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.
لێکۆڵەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاروباری ئێران، سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری محەممەد نەزەری و مەحموود ساڵحی هوشداری دا.
٨ کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووریی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە سنووری چاڵدێران سەر بە پارێزگای ورمێ کوژران.
ئارش سادقی، زیندانیی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ نامەیەکی لە بارەی محەممەد نەزەری زیندانیی مانگرتوو نووسی.
حیفازت ئیتلاعاتی شاری کرماشان، ئەندازیارێکی کوردی پاش ١١ ساڵ لە سەر کارەکەی دەر کرد.