ئیتلاعاتی سپا داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەن وەکوو بارمتە بۆ ئازادیی "مێقداد حەسەننژاد" دەکات
هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سپا داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەن پارە لە بنەماڵەی "مێقداد حەسەننژاد" بۆ ئازادکردنی کاتیی کوڕەکەیان دەکەن.
هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سپا داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەن پارە لە بنەماڵەی "مێقداد حەسەننژاد" بۆ ئازادکردنی کاتیی کوڕەکەیان دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، شەعبان محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "دانا ساڵحپوور" خەڵکی شاری بانە لە ڕووباری "تاژەبان" خنکا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە هەواڵێکدا باسی لە سێدارەدانی ٥ زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کرد.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فەرشاد فەرزی" کوڕی عەلی خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، شەعبان محەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمە، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد پزیشکی، ئەبووبەکر پزیشکی و ئەرسەلان پزیشکی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کران.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، بنەماڵەی "کەیۆمەرس لەتیفی" چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی لێدانی ٧٠ زەربە قامچی لە زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "چیا ئاقابەیگپوور" خەڵکی گوندی "ڕەحیم خانـ"ـی شاری بۆکان، لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب مووسا" و "هاوڕێ خوارەزم" خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.