شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کرماشان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران مەحموودی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی "مورتزا"، خەڵکی گوندی "دەرەویانـ"ـی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ کرماشان
کوردستان

سوهەیب یارئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوهەیب یارئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی فەریدوون خەڵکی شاری شروێنەی بەخشی کڵاشی جوانڕۆ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

چارەنووسی "کەیۆمەرس لەتیفی" لە گرتنگە ناڕوونە و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەکەی بەردەوامە

سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەوتوو بەسەر دەسبەسەرکردنی "کەیۆمەرس لەتیفی" چالاکی مەدەنی و مامۆستانی زمانی کوردیی خەڵکی شاری سنە، لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

دەسبەسەری و لێپرسینەوە لە بنەماڵەی سوحبەتوڵڵا ئومیدی لە شاهیدەکانی دادگای نێونەتەوەیی خەڵکیی خەزەڵوەر

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری کرماشان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەندامانی بنەماڵەی "سوحبەتوڵڵا ئومیدی" لە شاهیدەکانی دادگای نێونەتەوەیی خەڵکیی "خەزەڵوەر" و دەستیان بە پشکنینی ماڵیان و لێپرسینەوە لە ئەندامانی ئەو…

١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢١
کوردستان

دادگای ئینقلابی مەهاباد داوای بارمتەی ٨ میلیارد تمەنی بۆ ئازادکردنی "محەممەد مورادی" دەکات

دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بۆ ئازادکردنی کاتیی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی" خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە شاری پیرانشار، داوای بارمتەی ٨ میلیارد تمەنی دەکات.

١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢١