زیندانی ورمێ؛ بەردەوامیی ڕاگرتنی محەممەد هوشەنگی لە ژووری تاکەکەسی
محەممەد هوشەنگی، چالاکی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ١٣ـەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆی، لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە.
محەممەد هوشەنگی، چالاکی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ١٣ـەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆی، لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی ژنان لە کوردستان و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی (خۆکوژی و کوشتنی ژنان)، لە مانگی مارسی ٢٠٢١ هەتا مارسی ٢٠٢٢ی زایینی کردووە.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهاب (شوانە) عەلیزادە" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ئالانی" کوڕی "لوقمان" خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەبار ساڵحی" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی حاجی ئەحمەد خەڵکی گوندی "وشکەڵانـ"ـی مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە پشتی ئەو گوندە پێکرا.
نووسینگەی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەمەڕ نەخۆشیی زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد و تێپەڕبوونی ١٥ ساڵ بەسەر زیندانیبوونی ئەو ژنە کوردە، داوای ئازادکردنی ناوبراو دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمە، لە گردەلوولێکی تویتریدا بە هەشتگی فارسی و ئینگلیزی، خەڵک لە تویتر و هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە دووپاتکردنەوەی پرسیاری "زەینەب جەلالیان لە کوێ دایە؟"، خوازیاری ئازادکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە بوون.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "محەممەد مورادی" خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە ١٥ ساڵ دوورخرانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای زەنجان مەحکووم کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمە، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی "ئارام مورادیان" هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی شاری سنە، لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد سەلیمی" خەڵکی شاری سەقز کە لە ڕۆژی سیشەممە ١٩ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.