پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کوژران و برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعدوڵڵا یوونسی" بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "عەلی یوونسی" بە سەختی بریندار بوو.

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

مۆحسێن عەزیزی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی " مۆحسێن عەزیزی" کوڕی ئیبراهیم پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
کوردستان

مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد لە سنووری باشماخ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوبحان مەولوودی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی شاری سنە، پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ مەریوان