کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاراس محەممەدپوور" خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری بانە، بەسەختی بریندار کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاراس محەممەدپوور" خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری بانە، بەسەختی بریندار کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرشاد خالیدی" خەڵکی گوندی "ساتیاری"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود، پێکرا.
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، شاپوور مورادی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
چارەنووسی ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ دیواندەرە، پاش ٧٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان، هێشتا ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، مەلا جەمشید حەمیدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "شاوانە"ی شاری شنۆ، بە پێبەندی ئەلێکترۆنیکی لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.
مەرزیە مورادوەیسی، سیروان عەبدوڵڵاهی، مێهدی سەیفی، فەردین ڕەحیمی و عەلی ئەڵڵاوەیسی لە ئەندامانی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان"، لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، هەر کامیان بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی تەعلیقی…
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە، ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ عەلەوی" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە نوێترین هەواڵ لە سەر بارودۆخی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، هەواڵدەریی "میزان" سەر بە هێزی دادوەری، فیلمێکی لە دانپێدانانی زۆرەملێی ئەو زیندانییە سیاسییە و هەواڵی ڕەتکردنەوەی خۆکوژییەکەی بڵاو کردەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ئەحمەدی" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "باغچە"ی شای بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.