چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ۱٤۰۱/ محەممەد ئەمینی و یەحیا ڕەحیمی لە سنە گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، "محەممەد ئەمینی" کوڕی گوڵمحەممەد و "یەحیا ڕەحیمی" کوڕی ئەحمەد، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی سنە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لە دەست دا.

١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١/ پەیمان مینبەری لە سنە گیانی لەدەست دا

رۆژی هەینی ١٥ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی "پەیمان مینبەری" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ئەیووب و ساحێبە خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان دەسبەسەر کرا

ئەمڕۆ شەممە ۱٦ ڕەزبەر، مەسعوود نیکخا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کرا.

١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
کوردستان

مەریوان؛ ئەسکەندەر لوتفی دەسبەسەر کرا

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ڕەزبەر، ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ مەریوان
کوردستان

گیانلەدەستدانی خۆپێشاندەران/ منداڵێک لە ورمێ گیانی لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ۱٢ی ڕەزبەر، منداڵێک بە ناوی "نیما شەفەق‌دووست"، کوڕی بێهرووز، تەمەن ۱٦ ساڵ، خەڵکی گوندی "زندەشت" سەر بە سەڵماس و دانیشتووی گەڕەکی "کوشتارگا"ی ورمێ کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بە توندی بریندار ببوو، لە…

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢