سەردەشت؛ دوو منداڵ بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کران
ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەز، دوو منداڵی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوون کە بارودۆخی یەکێکیان، نالەبار ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەز، دوو منداڵی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوون کە بارودۆخی یەکێکیان، نالەبار ڕاگەیەندراوە.
"سیروس عەباسی"، "ئازاد عەباسی" و "مێهدی جەوانمەردی" لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان، لە زیندانی سنە ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۳ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەماڵ خەدیری" تەمەن ۳۲ ساڵ کوڕی حەسەن و خەڵکی مەهاباد کە بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە توندی بریندار کرابوو، له نەخۆشخانەی "خومەینی"ٚ ـی ورمێ، گیانی لەدەست دا.
سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنیی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، لەلایەن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی کرماشان جێگیر لە شاری شاباد، ساڵێک زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.
ڕوژی دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "کورش پاژخ" کوڕی محەممەد موراد و دانیشتووی شاری قەسری شیرین، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە کرماشان، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرهاد خوسرەوی"ٚ کوڕی سلێمان خەڵکی ماهیدەشتی کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە سنە، گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب عەبدە" خەڵکی مەهاباد، بەهۆی ئەشکەنجەی توندی هێزە سەرکوتکەرەکان، لە نەخۆشخانەی ورمێ، خەوێندراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ۱ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕێباز ساڵحی وەند" خەڵکی مەهاباد بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.
بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە کاتی دەسپێکردنی راپەڕینە سەرتاسەرییەکان دژی کۆماری ئیسلامی، کە دوابەدوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا - مەهسا ئەمینییەوە هاتنە ئاراوە، لە ماوەی ٦٦ ڕۆژی رابردوودا، ١٠٢ کەس لە کوردستان لە…
ئەمڕۆ دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەر، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی "تەحسین میری"، "ٚجەوهەر فەتاحی"، "ئیسماعیل گوڵ عەنبەر"، "مەسعوود تەیمووری" و "جەماڵ ئەعزەمی" خەڵکی جوانڕۆ، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکان بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا.