زیندانییەکی خەڵکی ورمێ لە کەرەج لە سێدارە درا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "پەیمان عەرەب گێچە" کوڕی موسلێح خەڵکی گوندی "گێچە"ی ناوچەی سۆمای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "پەیمان عەرەب گێچە" کوڕی موسلێح خەڵکی گوندی "گێچە"ی ناوچەی سۆمای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
سەرەڕای تێپەڕینی ٥٢ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکرانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، لە بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.
لە ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبارەوە، ١٠ هاووڵاتیی خۆپیشاندەری خەڵکی شارەکانی ئاودانان و دێهلۆڕان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەمەڕ بارودۆخی نالەباری زیندان و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەیان، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، دەستیان داوەتە مانگرتن.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، هێدی نازمی و پەیمان مەنسووری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "ڕەشید لەوەندپوور خدری" و "خالق خزرزادە" خەڵکی ورمێ و پیرانشار، لە زیندانەکانی کەرەج و بەندەرعەباس، جێبەجێ کرا.
دوێنێ یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد سەلیمی" بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
"عەلی حوسێن شەمایلی" کوڕی "لوتفوڵڵا" و "کەیوومەرس واعزی" کوڕی "حوسێن"، دوو مامۆستای خەڵکی شارستانی سۆنقۆر و کۆلیایی لەلایەن لقی دوو دادگای ئینقلابی کرماشانەوە، زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
هەژار مام خوسرەوی، کوڕی ڕەزا و لەدایکبووی گوندی "هورت کەند"ی شاری بۆکانە. ئەو لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی، لەگەڵ خوشکە دووانەکەی بە ناوی "هێرۆ" لە نەخۆشخانەی بۆکان لەدایک بوون.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیامنووری سەقز، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، کرا.
هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی "عەلیڕەزا (ماردین) ڕەسووڵیانپوور" تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی ئیبراهیم، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر محەممەدی" بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.