چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

بنەماڵەی هەستی حوسێن‌پەناهی، لە سەر بڕیار و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان، کچەکەیان لە ماڵێکی سازمانیدا و بەبێ ئیزنی چاوپێکەوتن ڕاگرتووە

لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا و پاش ئەوەی کە پزیشکان بێهیوایی خۆیان لە هاتنەهۆشی هەستی حوسێن‌پەناهی دەربڕی و پێشنیاریان بە بنەماڵەکەی دا کە لە ماڵەوە چاودێری بکەن، بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی "هەستی"یان لە نەخۆشخانە هێنایە دەرەوە.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

چوار هاووڵاتیی لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال عەلەوی"، "جەماڵ عەلەوی"، "مەسعوود شەپهە (سەرب)" و "کەیوان قاسم‌زادە" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

دەسبەسەری دوو هاووڵاتیی دیکە لە شاری بۆکان

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "مەسعوود دارسەنج" و "تەوفیق ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزران.

٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

بۆکان؛ سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "عەلی گوڵمحەممەدی"،"وەلی گوڵمحەممەدی" و "سامان مەنگوڕ" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢ بۆکان
کوردستان

چوار هاووڵاتیی کورد بۆ شاری ئێرانشاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوورخرانەوە

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەنسوور شاربان"، "ئەژدەر (هەژار) عەباسی"،"هیوا قوربانی ئەقدەم" و "محەممەد ئەلیاسی" خەڵکی شاری بۆکان، بۆ شاری ئێرانشاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوورخرانەوە و ڕەوانەی ئەو…

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢
کوردستان

دێولان؛ بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکرانی شادی ئەمیری و عەلی فەتحی

ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار، شادی ئەمیری لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرا و عەلی فەتحی هاوژینی شادی ئەمیریش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ دێولان