سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ شیلان ڕەشیدزادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنیی و خوێندکاری بەشی ژمێریاریی زانکۆی پەیام‌نووری سەقز، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسلاح و پەروەردەی سنە، ئازاد کرا.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

سەردەشت؛ برینداربوونی سێ برا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتی- سەرکوتکەرەکان

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، سێ برا بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا حەمزە"، "ئازاد حەمزە" و "محەممەد حەمزە" خەڵکی گوندی "بێوران" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی- سەرکوتکەرەکانەوە بریندار کران.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سەردەشت
کوردستان

پیرانشار؛ مەلایوونس نەوخا و مەلاسەید سلێمان ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، مەلایوونس نەوخا و مەلاسەید سلێمان ئەحمەدی، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ پیرانشار
کوردستان

مەلا شەریف مەحموودپوور پاش خوێندنەوەی بەیاننامەی مامۆستایانی پیرانشار لە پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان دەسبەسەر کرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، مەلا شەریف مەحموودپوور، پێشنوێژی مزگەوتی ڕەسووڵەڵڵای پەسوێی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

کرماشان؛ کەوسەر خوشنوودی‌کیا، قارەمانی ئاسیا، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بینایی چاوی لەدەست دا

کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودی‌کیا، قارەمانی کێبڕکێی تیرهاویشتن بە کەوانی ئاسیا، لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەز، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی کرماشان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکان، چاوی بریندار بووە و بینایی چاوی چەپی لەدەست داوە.

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ کرماشان