سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مامۆستایەکی ئایینی کورد دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، پێشنوێژی مزگەوتی "چواریاری نەبی" لە پیرانشار پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئاروین نیک‌پەی" کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئایەت عارفی‌نیا؛ بە زیندان و سزای تەکمیلی مەحکووم کرا

ئایەت عارفی‌نیا، کارناسی یاسا و بەڕێوەبەری کاناڵی "آبدانان در گذر زمان"، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیلام، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەجەب محەممەدی" بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و دوو ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێران، مەحکووم…

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

کامێران؛ ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە کوژرا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی، ژنێکی گەنج بە ناوی "ڕزوان نەدیمی" کچی مەحموود، خەڵکی گوندی "زیویە"ی کامێران بە تەقەی هاوژینە پێشووەکەی، کوژرا.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ کامێران
کوردستان

سنە؛ کەژاڵ خالیدیان دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئەماکن دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "کەژاڵ خالیدیان" خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ سنە