بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتیی مامۆستا یوونس نەوخا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە
بڕیاری دەسبەسەرکرانی مامۆستا یوونس نەوخا، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
بڕیاری دەسبەسەرکرانی مامۆستا یوونس نەوخا، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، مامۆستا شەریف مەحموودپوور، پێشنوێژی مزگەوتی ڕەسوولوڵڵای پەسوێی پیرانشار و مامۆستا سەید سلێمان ئەحمەدی، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ، ئازاد…
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، جەماڵ عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "قوباد یاری" کوڕی محەممەدعەلی، خەڵکی گوندی "تاجئاوا"ی شاری بەهار سەر بە پارێزگای هەمەدان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مورتزا غوڵامیجەلال" بە ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری، بە…
سەلاح ئازادی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەریوانەوە، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا.
ئەمیر عالیبەیگی پەرستاری نەخۆشخانەی "معاون"ی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، لە لقی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەو شارە، تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "حوسێن محەممەدی" ناسراو بە (وسێن تەلانی) خەڵکی شاری ڕەبەت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.
لە چارەنووسی سیروان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی نۆژین" بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا، ڕایگەیاندووە کە بەبێ ئاگاداریی ئەو، بنەماڵەکەی و پارێزەری دۆسییەکەی، دۆستان و ئەندامانی…
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "داریا میکائیلی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی تەیمەن خەڵکی گوندی "کەلەڕەش"ی شاری سەڵماس، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی "خومەینی"ی ورمێ، گیانی لەدەست دا.