مەریوان؛ ئازاد خانچەزەر، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، ئازاد خانچەزەر، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، ئازاد خانچەزەر، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
ئێوارەی ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "شۆڕش" و "یادگار" خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.
ئێوارەی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامان یەعقووبی" کوڕی سالار خەڵکی گوندی "سەرخەبان" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی "شوانکارە" گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندان، تەقەکردنی نایاسایی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سەقز، بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "موختار فەتحی" کوڕی عەبدوڵڵا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ژنێکی لاو بە ناوی "مەعریفەت کەریمی" خەڵکی ورمێ، بەهۆی "کێشەی بنەماڵەیی" لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "حوسێن باپیروەند" تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، مێهدی تەوەکولی، وێنەگری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بۆ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، ژنێک و سێ پیاویان بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرد.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "نجومی مورادی" کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی "هەرکیان" سەر بە شاری سەڵماس، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.