ئیلام؛ هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو هەوڵی خۆکوژی دا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، سەعدوڵلا ئایینی لە دەسبەسەرکراوانی دێهلۆڕان لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوژی دا و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، سەعدوڵلا ئایینی لە دەسبەسەرکراوانی دێهلۆڕان لە گرتنگەی ناوەندیی ئیتلاعاتی ئیلام هەوڵی خۆکوژی دا و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، موختار ئەسەدی چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، سلێمان عەبدی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی قوتابخانە دواناوەندییەکانی ئاودانان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەجەب محەممەدی" بە زیندان و سزای تەکمیلی مەحکووم کرا.
ئاروین نیکپەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، ڕۆژێک پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەم شارە، دیسانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگوێزرا.
مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسیی کورد، ئەمڕۆ ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا. کۆماری ئیسلامی لە ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی بە بنەماڵەکەی خۆی دەبوێرێ و تەرمی ناوبراوی لە شوێنێکی نادیار بە خاک سپاردووە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕەشەمە، مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی بە ناوەکانی "جەهانبەخش ڕادلوویی" کوڕی سوودین خەڵکی گوندی "ئاخچەقەڵ" سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست، "محەممەد ئەیووبیان" کوڕی ساڵح خەڵکی گوندی "ماوانا" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ،…
مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی نێردراوەتە ژووری تاکەکەسی و ئەمڕۆ ٢٥ی ڕەشەمە، بۆ جاری ئاخر چاوی بە بنەماڵەکەی کەوتووە و ئەگەری جێبەجێکرانی حوکمەکەی لەئارادایە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرزاد ئەحمەدنژاد"، تەمەن ٤١ ساڵ کوڕی عومەر، خەڵکی بۆکان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.