سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خاکەلێوە، فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو پاش ڕۆیشتن بۆ لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری گادەر

ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەینی قادرنژاد"، کوڕی نادر خەڵكی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری گادەر گیانی لەدەست دا.

١٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتیی نەغەدە هۆکاری مەرگی مەحیەدین ئیبراهیمیی "سزای یاسایی" ڕاگەیاند

ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسێتیی نەغەدە بە دەرکردنی بەڵگەی کۆچی دوایی بۆ مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو لە زیندانی ورمێ، هۆکاری مەرگی ناوبراوی "سزای یاسایی" ڕاگەیاندووە.

١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
کوردستان

زانیار توندڕەو بەبێ دەسپێڕاگەیشتن بە دەوا و دەرمان لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە بۆ کەمپی پەنابەران لە "مۆغلا" ڕاگوێزرا

زانیار توندڕەو، یەکێک لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی شاری پیرانشار، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان سۆمای چاوی ڕاستی لەدەست دابوو، لەلایەن پۆلیسی یوونانەوە ڕادەستی پۆلیسی تورکیە کراوە و لە کەمپی پەناخوازن، لە…

٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣