شنۆ؛ لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "موبین دەهار"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "موبین دەهار"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڤیان عەبدوڵڵافەر، تەمەن ١٣ ساڵ و ئاوات عەلینژاد، تەمەن ١٤ ساڵ، دوو مێرمنداڵی دانیشتووی گەڕەکی سەیداوێی شنۆ، بە هۆی "کێشەی کۆمەڵایەتی و پێوەندیی سۆزداری" لە ڕۆژەکانی ٢٦ و ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کران و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەلایەن هێزە…
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زانا پەروانە"، خەڵکی مەریوان و "موعین فەقیهی"، خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج خەستە"، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی شاری گوێگتەپە و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی ڕۆژەکانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا، لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، پیرانشار و پاوە، بەگشتی ١٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون. ٧ کەس لەم…
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حیسام کەرەمی" و "سیروان کەرەمی"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "چرۆسانە"، سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران کە سیروان کەرەمی پاش چوار ڕۆژ دەسبەسەرکران، ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، زیبا قلیچخانی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بیجاڕ، پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکانی لە دادگای ئەم شارەدا، سەرلەنوێ دەسبەسەر کرایەوە و ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەلاوێژ، خەدیجە مێهدیپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو، کە لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئیلامەوە بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا.
سامان پاشایی، خاوەنی میداڵی جیهانیی کوشتیی فەرەنگی و خەڵکی سەقز، ٥٢ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکاندایە.