سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی نیما خالدیان، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کراوە و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەر، ئەم لاوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی نیما خالدیان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.