ئاژانسی كوردپا: گه‌شه‌ی فرۆش له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا گه‌یشتۆته ١١.٥- % و گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نێوخۆییش له هاوینی ئه‌مساڵدا بریتی بووه له ١٣.٥- %.
ڕۆژنامه‌ی "ابرار اقتصادی" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا له زاری سه‌رۆكی كۆنفێدراسیۆنی هه‌نارده‌كاریی ئێرانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، بارودۆخی ئابوریی وڵات باش نییه و به‌پێی پێوه‌ره پێوه‌ندیداره‌كان له ئاستێكی زۆر خراپدایه.
محه‌ممه‌د لاهوتی وتوویه‌تی: "گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به بارودۆخی داواكاری و خستنه بازاڕه‌وه (عرضه و تقاضا) هه‌یه. به‌و پێیه‌ش كه داته‌پینی ئابوریی ئێستا به‌سه‌ر وڵات‌دا زاڵه، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی فرۆش له بازاڕه‌كانی وڵات‌دا بریتییه له ١١.٥- %.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: "به سه‌رنجدان به داته‌پینی زاڵ و كه‌میی فرۆش له بازاڕ، گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نێوخۆییش له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا بریتی بووه له ١٣.٥- %. به واتایه‌كی دیكه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به به‌راورد له‌گه‌ڵ داواكاری كه‌متر بووه كه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی بوونی نه‌خدینه‌یی بێ‌سنور له نێو كۆمه‌ڵگایه."
لاهوتی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا و وه‌ك پێشبینییه‌ك كه بۆ دۆخی به‌رهه‌مهێنانی پیشەیی ده‌یكات، ده‌ڵێ: "به‌هۆی نه‌بوونی نه‌زم و بوونی بشێوی له ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كاندا، پێم وانییه له چه‌ند مانگی داهاتوودا بتوانین به‌سه‌ر ئه‌م كێشهگهلهدا زاڵ بین."





