ئاژانسی کوردپا: بە مردنی کرێکارێکی دیکەی کوردی خەڵكی شاری سنە لە کارگەی چەرم سازیی ئەو شارە، ئاماری مردنی کرێکارانی کورد بەهۆی روداوی کارەوە گەیشتە ٩ کەس.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی جۆزەردان کرێکارێکی کوردی کارگەی "چەرم سازیی" شاری سنە بە ناوی "فەرەیدون شەهبازی" لە کاتی کار کردندا و تووشی رووداوی برق گرتووی هاتبوو کە پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە تەمەنی ٢٥ ساڵ و خێزاندار و هەروەها مندالێکیشی هەبووە کە ماوەی نزیک بە ١ ساڵ پێش ئێستاوە لەو کارگەیە سەرقالی کار کردن بووە.

یەکێک لە کرێکارانی ئەو کارگەیە بە ماڵپەڕی "یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران"ی راگەیاندووە: کارگەی چەرم سازیی شاری سنە ٢٠ کرێکاری کوردی هەیە و ماوەی ٦ مانگە هیچ کام لە کرێکارانە مووچەیان پێنەدراوە.

ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی کورد بەهۆی کەمتەرخەمیی خاوەنکار و نەبوونی ئەمنیەت لە شوێنی کارەکەیان دەبنە قوربانی.