ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی کوردەکانی نیشتەجێی تاران (جامعه کردهای مقیم تهران) سەبارەت بە خەسارناسیی زمانی کوردی لە ئێران، سمینارێک رێک دەخەن.

"عەلی پاکسرشت" بەریوەبەری ئەو سمینارە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کۆمەڵەی کوردەکانی دانیشتووی تاران بەمەبەستی تاووتوێ کردنی لایەنەکان، خەسارناسی و دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی لە ئێران، سمینارێک بە بەڕێوە دەبات.

ئەو بەرپرسە ئەوەسی خستەڕوو، کە سەرجەم ئەدیبان و نووسەران لە هەموو کوردستانەوە بۆ باس و لیکدانەوەی هەر زاراوەیەک بەشداری لەو سمینارەدا بکات.

عەلی پاکسرشت

ناوبراو رشیگەیاند: کە چەندین کەسایەتی ئەدەبیی کورد وەک : مامۆستا "ئەحمەد محەممەد‌زادە" پسپۆڕ و زمانناسی کوردی بەشداری لەو سمینارەدا دەکەن.

بەڕێوەبەری ئەو سمینارە داوای لەسەرجەم لێکۆڵەران و توێژەرانی کورد کرد بۆ زیاتر تاوتوێ کردنی دۆخی هەنووکەیی زمانی کوردی لە ئێران، بەشداری لەو سمینارەدا بکەن و رابووچوونی خۆیان لەو پەیوەندییەدا بخەنەڕوو.

ئەو سمینارە رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ کاتژمێر ٤ هەتا ٦ی سەرلە ئێوارێ لە میدانی جمهووری هەڵکەوتوو لە شەقامی "ارومیە شرقی" شاری تاران بەڕێوە دەچێت.