ئاژانسی کوردپا: گروپی مۆسیقایی کامبادن لە شاری ئیسلامئابادی غەرب، بە گۆرانیبێژیی هونەرمەند " فەرزاد حوسێنی" کۆنسێرتێکی مۆسیقایی لەو شارە رێکدەخەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپی مۆسیقایی کامبادن لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی ١١ و ١٢ی بانەمەڕ کۆنسێرتێکی مۆسیقایی لە هۆڵی شارەوانیی شاری ئیسلامئابادی غەرب، بەڕێوە دەبەن.
"فەرزاد نامداری"سەرپەرستی گروپی کامبادنی لە ئەستۆیە و ئەو گروپە لە رۆژانی ١١ و ١٢ی بانەمەڕ، کاتژمێر ٨.٣٠ خولەکی سەرلە ئێوارێ هەتا ١٠.٣٠ خولەکی شەو بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
کامابادن ناوێ شارێکی کەونارایە کە لە نێوان شاری کرماشان و تاقوسان هەڵکەوتووە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارییەتی " ماد"ەکان دەگەرێتەوە.






