ئاژانسی کوردپا: ژنێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی " شەرمین ئەفروشتە" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیەند: ئەو ژنە کوردە خاوەنی ٢ منداڵ بووە و لە سەروبەدی جیابوونەوەی لە مێردەکەیدا بووە، بۆیە چاوپێککەوەتن بە منداڵەکانی لێ قەدەغە کرابوو.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی شەرمین بەهۆی ئەو ئاگروەوە، بەتەواوەتی سووتاوە.





