ئاژانسی کوردپا: ٢ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ بەتەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە لە ئەنجامی دەستڕێژیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا کۆڵبەرێک بەناوی " محەممەد ساڵح پەزیری" تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی عەبدولکەریم و خەڵکی گوندی "جۆرنی"ی سەربە ناوچەی "محاڵ دەشت"ی ورمێ کوژراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بەهەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هاوکات و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی " محیەدین پەزیری" تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی ئەو گوندە بەتوندی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، ئەو کۆڵبەرانە لە چیای "نەسرەدین و لەسەر کانیی "مام بوزوو" خەریکی پشوودان و چایی خواردنەوە بوون کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا ئەو ٢ ئامۆزایە بوونەتە قوربانی.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە لەلایەن خەڵکی گوندی "جۆرنی"یەوە لە هێزە نیزامییەکان ئەستێندراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە.
ههروهها لهو رووداوهدا چهندین سهر ئهسپی بارههڵگری كاسبكارانی خەڵکی گوندەکانی راژان و جۆرنی بهدهستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەکوشت چوون.





