ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن، لە ئاوی تاڤگەی نزیک شاری سەردەشتدا خنکا و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، لاوێکی مەهابادی بەناوی " دیاکۆ سوور" کوڕی مەحموود، هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی بەمەبەستی گەشت و گوزار سەردانی تاڤگەی شەڵماشی شاری سەردەشتی کردبوو کە بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی ئەو تاڤگەیە گیانی لەدەست داوە.
تەرمی ئەو هاوولاتییە پاش ٣ کاتژمێر گەڕان ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی ئاگرکوژێنەوەی شاری سەردەشتەوە دۆزراوەتەوە.
لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییە هەتا ئێستا ٢ لاوی کورد بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی ئەو تاڤگەیە، گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها رۆژی رابردوو مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی "زەنگبار"ی ورمێ گیانی لەدەست دا.





