ئاژانسی کوردپا: ٢حەفتەنامەی "ئامانج" لەلایەن لێژنەی چاوەدێریی بەسەر چاپەمەنییەکاندا، مۆڵەتی یاسایی چاپ و بڵاو کردنەوەی لەشاری سنە پێدرا.

هەواڵدەریی "مێهر" بڵاوی کردەوە، کە ٢حەفتەنامەی ئامانج بە خاوەن ئیمتیازیی نوێنەری خەڵکی شارەکانی "سنە، دیواندەرە و کامیاران" لە مەجلیسی ئێران چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

بەم پێیە ئەو ٢ حەفتەنامەیە بە ٢ زمانی کوردی و فارسی لە شاری سنە چاپ دەکرێ و لە سەرجەم ئوستانە کوردنشینەکانی ئێران بڵاو دبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە پیشانگایەکی تابلۆ، نیگارکێشی و نوێترین هونەرە دەستییەکانی سەردەم لە شاری نەغەدە کرایەوە و هەتا رێکەوتی ٢٠ی رەشەممە بەڕووی ئۆگرانی هونەر و نیگارکێشیدا کراوە دەبێت.

لەو پیشانگایەدا بەرهەمەکانی ٢ کچە هونەرمەندی کورد بەناوەکانی "سولما پاشایی" و "نەرمین ئەشعەری" وەک: "پەیکەری سیمی و ویترای سەر شووشە و سرامیک نمایش دەکرێن.