ئاژانسی کوردپا: شیركەتی بەڵێندەریی "٣ کوه" كە یەکێک لە شیركەتەكانی بەنداوی "چەپەراوێ"ی ناوچەی شنۆیە، ماوەی ٥ مانگە مووچە و مەزایای کرێکارانی نەداوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی ٥ مانگە بەرپرسانی شیرکەتی بەڵێندەریی "٣ کوه"ی بەنداوی چەپەراوێ"ی ناوچە شنۆ بە بیانووی کەمیی بۆدجە لە دانی مووچەی کرێکاران خۆی دەبوێرن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو شیرکەتە لە ماوەی ١ حەفتەی رابردوودا سەرەڕای نەدانی موچەی کرێکاران، زیاتر لە ٢٠ کرێکاری خۆی بەبێ هۆ و بە بڕیاری كارفەرما لەسەر کار دەکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، كرێكارانی بەنداوی چەپەراوێ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی كەمیی مووچە و دواكەوتنی مووچەكانیان دوو جار دەستیان لە كار كێشابۆوە و مانیان گرتبوو.
لەلایەکی دیکەوە لە ئەگەری وەگەڕكەوتنی بەنداوی چەپەراوێ پێكهاتەی ئەو ناوچەیە دەكەوێتە مەترسییەوە و زۆربەی رەز و باخاتی هاووڵاتییان لە ناو دەچێت.
كەمیی مووچە، گرانی و دژوارییەكانی ژیان و دواخستنی مووچە و مەزایاكان و زۆر جار بڕینی مووچەی چەند مانگە، كرێكارانی تووشی كێشەی نەداری و هەژاری دەكاتەوە و دەبێـتە گرفتی دەروونی بۆیان.





